پەیامی کورد ... سەرۆککۆماری فەڕەنسا گەیشتە لۆبنان .
سەرچاوەگەلی هەواڵی لۆبنان ڕایانگەیاند کە ئێمانۆئێل ماکرۆن سەرۆککۆماری فەڕەنسا بۆ دیدار و چاوپێکەوتن لەگەل بەرپرسانی ئەم ووڵاتە گەیشتە بەیرووت .
بە پێی ڕاپۆرتێک میشل عۆن سەرۆککۆماری لۆبنان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ڕەفیق حەریری پێشوازی کرد لە ئێمانۆئێل ماکرۆن .
ماکرۆن بڕیار وایە لە زووترین کاتدا شوێنی ڕوودانی تەقینەوەکەی بەیرووت بەسەر بکاتەوە .
سەرۆککۆماری فەڕەنسا دوای گەیشتنی بۆ لۆبنان لە پەیامێکی تویتەریدا نووسی : لۆبنان تەنیا نییە
ئەو هەروەها لە ووتارێکدا دوای گەیشتنی بە فڕۆکەخانەی بەیرووت ووتی : بە زوویی شوێنی تەقینەوەکە بەسەر دەکاتەوە . لە ئاستی ئەورووپا هاوکارییەکی زیاتر ئاراستەی لۆبنان دەکەین .
ماکرۆن هەروەها ووتی : سەبارەت بە هاوکاری بۆ لۆبنان لەگەڵ بەرپرسان هەماهەنگین . پاڵپشتی ئەورووپا بۆ لۆبنان هەماهەنگ دەکەم . ئێمە تیم و گرووپی زایتر دەنێرینە لۆبنان .
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە