پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کراوە
هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ یەکێک لە دەستبەسەرگە ئەمنییەکانی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ١٦ی ئابی ٢٠٢١، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا لە پیرانشار هاووڵاتییەکیان بە ناوی ئیبراهیم عەلیزاده دەستبەسەر کردووە.
ئیبراهیم عەلیزاده خەڵکی گوندی تەرکەش بووە و بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر کراوە.
هەتا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگیران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی کە خراونەتە پاڵ ئیبراهیم عەلیزاده نەزانراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە