پەیامی کورد … هاووڵاتییەکی دیکە لە پیرانشار دەستبەسەر کرا
لە درێژەی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییانی کورد هاووڵاتییەکی دیکە لە شاری پیرانشار لە لایەن ناوەندە ئەمنیەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٧ی ئابی ٢٠٢١، هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی "سەلاح عوسمانی" تەمەن ٤٤ ساڵ لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و بۆ شوێنی نادیار گوازرایەوە.
سەلاح عوسمانی خەڵکی گوندی خەراپە و دانیشتووی گوندی ڕزگاری بووە و بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادوەری لەلایەن هێزەکانی ئیلاعاتی سپاوە دەستبەسەر کراوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکار یا هۆکارەکانی دەستبەسەر کران و هەروەها ئەو تۆمەتانەی خراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتییە کوردە و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک لەبەردەست نیە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە