پەیامی کورد... کەشوهەوا گەشتی ئاسمانی نێوان عێراق و تورکیای ڕاگرت
بەهۆی خراپی کەشوهەواوە بۆ ماوەی یەک ڕۆژ تورکیا گەشتە ئاسمانییەکانی لەگەڵ عێراق ڕاگرت.
کۆمپانیای گشتی هێڵی ئاسمانی سەر بە وەزارەتی گواستنەوەی عێراق لە ڕونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، ئەو گەشتیارانەی لەڕێگەی هێڵی ئاسمانی عێراقەوە گەشت بۆ تورکیا دەکەن، دەسەڵاتدارانی فڕۆکەوانی مەدەنی تورکیا ئاگاداریان کردوونەتەوە کە بەهۆی نالەباری کەشوهەواوە تەنیا ڕۆژی ١٢-٣ گەشتەکانیان لەگەڵ عێراق ڕادەگرن.
هێڵی ئاسمانی عێراق ڕاشیگەیاندوە کە لەپاش ئاسایی بوونەوەی کەشوهەوا بەپێی خشتەیەک دەستپێکردنەوەی گەشتەکان بڵاو دەکەنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە