كارمه‌ندێكی هاتووچۆ چوار هه‌زار دۆلار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

كارمه‌ندێكی هاتووچۆ چوار هه‌زار دۆلار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

پەیامی کورد ... كارمه‌ندێكی هاتووچۆ چوار هه‌زار دۆلار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

 

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆ سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌كارمه‌ندێكمان بڕی ٤٠٠٠ هه‌زار دۆلار بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌.

 

لەمبارەیەوە ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ڕێپێدراوێکی ھاتوچۆ ٤٠٠٠ هه‌زار  دۆلاری دۆزیەوەو بۆ خاوەنەکەی گەڕاندەوە.

 

ئاماژە بەوەشكراوە كە  لەپای دەستپاکی و ئەمانەت پارێزی ، لە بەڕێوەبەرایەتیەكەیان سوپاس و پیزانین ئاراستەی ڕێپێدراوی هاتووچۆ ( شاخەوان حەمە ڕەشید) کرا ، دوای ئەوەی بڕی ٤٠٠٠ هه‌زار دۆلاری لەناو بەڕێوەبەرایەتی دۆزیەوە و دوای گەڕان بە دوای خاوەنەکەیدا بڕە پارەکەی بۆ گەڕاندەوە و هیوادارن نموونەی زۆربێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە