زێلێنسکی پێشنیازێکی ڕووسیا ڕەت دەکاتەوە

زێلێنسکی پێشنیازێکی ڕووسیا ڕەت دەکاتەوە

پەیامی کورد... زێلێنسکی پێشنیازێکی ڕووسیا ڕەت دەکاتەوە

سەرۆکی ئۆکراینا ڕەتیکردەوە، شاندی وڵاتەکەی ڕەوانەی بێلارووسیا بکات بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەگەڵ ڕووسیا.

پێشتر دمیتری پێسکۆڤ، وتەبێژی کریملین، ڕایگەیاندبوو، شاندی ڕووسیا گەیشتووەتە شاری گۆمیل لە بێلاڕووس، بەمەبەستی دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئۆکراینییەکان و ڕووسیا لێرەدا ئامادەی کۆبوونەوەکانە.

وتیشی، ڕووسیا ئامادەکاری کردووە بۆ دەستپێکی دانوستانەکان و ڕایگەیاند: ''شاندی ڕووسیا کە پێکهاتووە لە نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوە، وەزارەتی بەرگریی و ژمارەیەک دامەزراوەی دیکە گەیشتە شاری گۆمیل لە بێلاڕووس، بەمەبەستی دەستپێکردنی دانوستان لەگەڵ ئۆکراینییەکان".

پیسکۆڤ ئاماژەی بەوەشدا: " لایەنی ڕووسیا ئامادەی دانوستانە لە گۆمیل، ئێستا چاوەڕوانی ئۆکراینییەکان دەکەین''.

لەبەرامبەردا، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لەووتارێکدا ڕایگەیاند، ئامادەن لەگەڵ ڕووسیا دانوستاندن بکەن، بەڵام نەک لە بێلاڕووس.

زێلێنسکی، وتیشی، لەجیاتی بێلاڕووس کە لێیەوە هێرش کرا یە سەر وڵاتەکەی، ئامادەن لە ئیستەنبوڵ، وارشۆ، باکوو یان بوداپست-بێت دانوستان لەگەڵ ڕووسیادا بکەن.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە