بە هۆی ئاڵۆزی و بەکارهێنانی کەرەستەی شەڕەوە بارانی ژەهرئاوی دەبارێت 

بە هۆی ئاڵۆزی و بەکارهێنانی کەرەستەی شەڕەوە بارانی ژەهرئاوی دەبارێت 

PeyamaKurd - بە هۆی ئاڵۆزی و بەکارهێنانی کەرەستەی شەڕەوە بارانی ژەهرئاوی دەبارێت 

لە ئێران ترشەباران و بارانی ژەهرئاوی دەبارێ

مانگی سووری ئێران ، هۆشداری دەدات كە بەهۆی ئەو هەموو هێرشە مووشەكییانەی ئێستا ناوچەكەی گرتووەتەوە، ژینگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پیس بووە و ئێستا ئەگەری ترشەباران و بارانی ژەهرئاوی هەیە.

بەپێی زانیارییەكان، ترشە باران، بارانبارینێكی ژەهرئاوییە و کاریگەری نەرێنی هەیە بۆ سەر تەندرووستی مرۆڤ و دەبێتە هۆی هەوکردنی لووت، سییەکان، هەستیاری قورگ، کاریگەری لەسەر پێستیش دەبێت، هەروەها کاریگەری نەرێنی لەسەر ئاوی خواردنەوە، کشتوکاڵ، بیناسازی، شوێنەوارە مێژوویی یەکان، ئاوی دەریاچەکان، لەناوچوونی ماسی، دارستانەکان و تێکدانی سیستەمی ژینگەیی.