تام کاتن : ڕێگە نادەین کۆماری ئیسلامی جبەخانەی مووشەکی بۆ هەڕەشە لە خاكی ئەمریکا درووست بكات

تام کاتن : ڕێگە نادەین کۆماری ئیسلامی جبەخانەی مووشەکی بۆ هەڕەشە لە خاكی ئەمریکا درووست بكات
  • تام کاتن : ڕێگە نادەین کۆماری ئیسلامی جبەخانەی مووشەکی بۆ هەڕەشە لە خاكی ئەمریکا درووست بكات

سیناتۆر تام کاتن، کۆماریخوازی ئیالەتی ئارکانزاس، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیووز هۆشداری دا کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی هەرگیز ڕێگە بە ڕێژیمی ئێران نادەن لە درووستکردنی "جبەخانەی مووشەکی گەورە"كە ڕاستەوخۆ هەڕەشە لە خاكی ئەمریکا بکات، بەردەوام بێت.

کاتن بە ئاماژەدان بە بەردەوامی پیتاندنی یۆرانیۆم، پەرەپێدانی مووشەکی بالیستیک و بەرنامەی هەڵدانی بۆشایی ئاسمانی لەلایەن کۆماری ئیسلامی یەوە، جەختی لەوە کردەوە: 
"ئەوان هەزاران مووشەکی بالیستیکیان هەیە کە هەڕەشە لە بنکەکانمان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دیێگۆ گارسیا و تەنانەت ئەورووپا دەكەن، ئێستا دەیانەوێت مووشەکگەلێك درووست بکەن کە بتوانێگ بگاتە ئەمریکا، بەرنامەی هەڵدانی بۆشایی ئاسمانیشیان ڕێک هەمان تەکنۆلۆژیای مووشەکی نێوان کیشوەرەکانە. ناتوانین ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی بدەین ئەم جبەخانە گەورەیە دروست بکات بۆ ئەوەی هەڕەشە لە گەلەکەمان و نیشتمان و هێزەکانمان و دۆستەکانمان بکات."

ناوبراو بە دەربڕینی بێ متمانەیی تەواو بە بەڵێنەکانی ڕێژیمی ئێران ووتی؛ 
"ماوەی ٤٧ ساڵە باوەڕیان وایە ناتوانن لە شەڕدا سەربکەون، بەڵام دەتوانن لە هەر دانووستانێکدا سەربکەون. پێم وایە لەگەڵ دۆناڵد ترامپ ڕەنگە لە هەردووکیان دا بكەون."
 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە