PeyamaKurd - ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا گه‌یشتووەته ده‌ریای عه‌ره‌ب
به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌ی ده‌یلی مه‌یڵ، ژێرده‌ریایی ئه‌تۆمی به‌ریتانیا كه ناوی "ئێچ ئێم ئێس ئانسۆن" گه‌یشتۆته ده‌ریای عه‌ره‌ب.
ڕۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه، ژێرده‌ریایی یه به‌ریتانییه‌كه له ئۆسترالیاوه ده‌ستی به جووڵە كردووە و له باكووری ده‌ریای عه‌ره‌ب و له نزیك گه‌رووی هورمز جێگیر ده‌بێت. ژێرده‌ریاییه‌كه مووشه‌كی تۆماهاوكی له‌سه‌ره.