ساڵانە سێ هەزار پەرستار ئێران بەجێ دەهێڵن

ساڵانە سێ هەزار پەرستار ئێران بەجێ دەهێڵن


پەیامی کورد... ساڵانە سێ هەزار پەرستار ئێران بەجێ دەهێڵن


ساڵانە ٣ هەزار پەرستار، ئێران بەجێ دەهێڵن، بەڵام وەزارەتی بێهداشتی حکوومەت هیچ هەوڵێک بۆ زیادکردنی ڕێژەی کادری دەرمانی نادات.

بڕیار بووە لە ماوەی ساڵەکانی ٢٠٢٠ هەتا ٢٠٢٣، لانیکەم ١٢ هەزار پەرستار دامەزرێن بەڵام تاکوو ئێستا ئەم ڕێژەیە مسۆگەر نەبووە.

بە وتەی بەرپرسی "ماڵی پەرستاران"ی وڵاتی ئێران، کەمبووی ڕێژەی پەرستارەکان بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی نەخۆشەکان.

بە وتەی ئەم بەرپرسەی حکومەت، پەرستارەکان ڕێژەیان کەمە بۆیە توانایی پێراگەیشتن بە هەموو نەخۆشەکانیان نییە و ئەمە وای کردووە کە نەخۆشەکان بە هۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و پێڕاگەیشتنی بەردەوام، گیانیان لەدەست بدەن.

پرسی ئابووری و نەبوونی ئاسایشی پیشەیی لە هۆکارە سەرەکییەکانی کۆچکردنی پەرستارانە و خاڵی سەرنجڕاکێش ئەوەیە کە بەپێی ئامارەکان تەنیا یەک لەسەدی ئەو پەرستارانەی کە کۆچ دەکەن، خوازیاری گەڕانەوەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە