تەندروستی هەولێر: ٧٠٪ی ئەوانەی پشکنینی کۆرۆنا دەکەن تووشبوون

تەندروستی هەولێر: ٧٠٪ی ئەوانەی پشکنینی کۆرۆنا دەکەن تووشبوون

پەیامی کورد... تەندروستی هەولێر: ٧٠٪ی ئەوانەی پشکنینی کۆرۆنا دەکەن تووشبوون

دکتۆر بژار مووسا وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر ئاشکرای کرد، تووشبووانی پەتای کۆرۆنا ڕووی لە زیادبوون کردووەتەوە و ٧٠٪ی ئەوانەی پشکنین دەکەن تووشبوون.

دکتۆر بژار لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، لە ڕۆژانی جەژندا لە سەرانسەری پارێزگای هەولێر ٨ هەزار و ٤٣٥ کەس سەردانی دامودەزگا تەندروستییەکانیان کردووە، لەو ژمارەیەش هەزار و ٥٨٣یان خەوێنراون.

ڕوونیشی کردووەتەوە، هەر لە ڕۆژانی جەژندا ٩٢١ ڕووداو هەبوون کە بریتی بوون لە ڕوداوەکانی "هاتووچۆ، بەربوونەوە، گوللە و سووتان و ٣١ کەس ژەهراوی بوون و ٣٨ کەس مار و دووپشک پێوەی داوون و ٢٩ حاڵەتی سووتان و و هەزار و ١٣ کەسیش تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون، هەروەها ٢٦٧ منداڵ لە دایک بوون.

هەرچی دەربارەی ئامارەکانی پەتای کۆرۆنایە وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر باسی لەوە کردووە، پەتای کۆرۆنا سەری هەڵداوەتەوە و ٦٠٪ بۆ ٧٠٪ی ئەوانەی پشکنینیان کردووە تووشبوون، بەڵام خۆشبەختانە دۆخی توند کەمە بەراورد بە ڕابردوو.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە