پەیامی کورد... لە سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكرێت كۆتایی بە بایكۆت بهێنن
ژمارەیەك كەسایەتیی سلێمانی داوا لە مامۆستایان دەكەن كۆتایی بە بایكۆتی هۆڵەكانی خوێندن بهێنن و پڕۆسەی خوێندن دەستپێبكەنەوە.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا حاكم رزگار حەمەئەمین و ژمارەیەك مامۆستای ئایینی و كەسایەتییەكانی دیكەی شاری سلێمانی رایانگەیاند، پشتگیریی خۆمان بۆ داوا رەواكانی مامۆستایان دووپاتدەكەینەوە و پێویستە داواكارییەكەیان جێبەجێبكرێت و لە بایكۆتكردنی پڕۆسەی خوێندنیش تەنها خوێندكارانی هەژار زەرەرمەنددەبن لای هەمووان ئاشكرایە مامۆستایان هەمیشە دڵسۆزبوون و خەمی خوێندكارانیان هەڵگرتووە ئەم دۆخە زیان بە خوێندكاران دەگەیەنێت بۆیە داوا لە مامۆستایان دەكەین بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.
وتیشی، "پێویستە وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەكان ئەگەر سزایەكیان بۆ مامۆستایان دەركردووە هەڵبوەشێندرێتەوە و چونكە مامۆستایان بە ناچاری بایكۆتیان راگەیاندووە و دەبێت نووسراوەی پێشتری وەزارەتی پەروەردەش كە تایبەتە بە پلەبەرزكردنەوە و دامەزراندنی مامۆستایان داوادەكەین بكرێتە بڕیار و داواكارییەكانی مامۆستایان جێبەجێبكرێن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە