ئەمریکا: لە بەغدا دەمێنینەوە

ئەمریکا: لە بەغدا دەمێنینەوە

پەیامی کورد ... ئەمریکا: لە بەغدا دەمێنینەوە

 

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئاشكرایكرد لە كارەكانیان بەردەوام دەبن و لە بەغداد دەمێننەوە.

 

لە تویتێكدا باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد ئەمڕۆ هەینی 25ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، “پڕوپاگەندە دەكرێت گوایە باڵیۆزخانەكەمان لە بەغداد چۆڵكردووە، بەڵام باڵیۆز ماتیۆ تولەر لە بەغداد دەمێنێتەوە و باڵیۆزخانەكە بەردەوامە لە كارەكانی.”

 

جەختكردنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا بۆ مانەوەی لە بەغداد و درێژەدان بە كارەكانی، دوای ئەوە دێت كە وێبسایتی ئەکسیۆس-ی ئەمریکی بڵاویكردبووەوە، “پێدەچێت یەکێک لەو بژاردانەی خراونەتە بەردەست دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا، گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد بۆ هەولێر بێت.”

 

وێبسایتەکە لە ڕاپۆرتێكدا ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە ماتیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریکا لە بەغداد پێیوایە ئەگەر بالێۆزخانەکەیان لە بەغداد بگوازرێتەوە، ئەوا یەکێک لە بژاردەکان هەولێر دەبێت.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە