پەیامی کورد ... سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا کات بە فێڕۆدانە .
مه‌نسوور بعێجى ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عیراق ده‌ڵێت "سه‌ردانی شاندی كوردستان بۆ به‌غدا بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناكۆكییه‌كان ته‌نها كات به‌فیڕۆدانه، كۆبوونه‌وه‌كانى پێشووش هیچ ئه‌نجام و لێك تێگه‌یشتنێكیان لێ نه‌كه‌وتوه‌ته‌وه".
بڕیاره رۆژى چوارشه‌ممه‌ی ناوه‌ڕاستی ئه‌م هه‌فته‌یه شاندی حكوومه‌تى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتدارانى عیراق تایبه‌ت به كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانى نێوان هه‌ردوولا به‌تایبه‌تى له‌سه‌ر دۆسیەی نه‌وت و بوودجه و مووچه و پێشتریش چه‌ندین جار سه‌ردانى به‌غدا كراوه.
بعێجى له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا باسى لهوهكردوه، سه‌رجه‌م كۆبوونه‌وه‌كانى پێشوى نێوان به‌غدا و هه‌رێمى كوردستان هیچ به‌رهه‌مێكیان نه‌بووه، به‌تایبه‌تى له بابه‌ته گرینگ و هه‌ستیاره‌كاندا وه‌ك نه‌وت و داهاتى نه‌وت و خاڵه سنوورییه‌كان.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شداوه، كۆبونه‌وه و گفتوگۆكان هیچ ئه‌نجامێكیان نه‌بووه جێى باس بێت و له چوارچێوه‌ى دیمه‌نى راگه‌یاندن و گرتنى وێنه زیاتر تێ نهپهڕیون. هه‌روه‌ك پێیوایه چوونی شاندی هه‌رێمى كوردستان بۆ به‌غدا ته‌نها كات به‌فیڕۆدانه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە