چالاکێکی ژن لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

چالاکێکی ژن لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

پەیامی کورد ... چالاکێکی ژن لە شاری سنە دەستبەسەر کرا

 

هێزە ئەمنییەکان لە سنە، چالاکێکی ژنیان دەستەبەسەر کرد و گواستیانەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

 

بە گوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (٢ی فێوریە ٢٠٢١)، هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات هەڵیانکوتایە سەر ماڵی ڕۆیا جەلالی، ژنەچالاکی بواری ژنان و دەستبەسەریان کرد.

 

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و شوێنی ڕاگرتنی ئەم چالاکە کوردە ئاشکرا نەبووە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی بۆ ئاگادار بوون لە بارودخۆی ناوبراو بێ ئاکام ماوەتەوە.

 

ڕۆیا جەلالی دایکی دوو مناڵە و بە هۆی ئەوەی گیرۆدەی نەخۆشیی MSـە، بنەماڵەکەی زۆر لە بارودۆخی ئەو نیگەرانن.

 

ناوبراو هاوژینی خەبات مەفاخیری، لە چالاکانی ژینگەپارێزی سنەیە کە ڕۆژی پێنجشەممە ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٠ (٧ی ژانویەی ٢٠٢٠) پاش چوار مانگ دەستبەسەری، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد ببوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە