لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سلێمانی ، مەحموود سەنگاوی ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەشداری نەکرد . .
لەمبارەیەوە مەحموود سەنگاوی ڕایگەیاندووە و دەڵێ : ”ھۆکاری ئامادەنەبوونم لە کۆبوونەوەکە ئەوەیە کە من ئێستا لە مۆسکۆم و بە ئیشێکی تایبەتیی خۆم ڕۆیشتووم “.
جەختیش لەوە دەکاتەوە کە سەبارەت بە کۆبوونەوەکەوە ئاگادار کراومەتەوە، بەڵام ”مووڵەتم لە جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسووڵ وەرگرت“.
هەروەها سەنگاوی ئەو دەنگۆیانەی ڕەت کردەوە کە باس لەوە دەکەن، کە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتی ئاستەنگیان بۆ درووست کردبێت و گوتی: ”بەهیچ شێوەیەک ڕاست نییە، یەکێتی حزبی خۆمە و کەس ناتوانێت کێشەم بۆ درووست بکات، من لە ناو یەکێتیشدا پیاوێکی بێھێز نیم“.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە