هەوڵی تیرۆرکردنی ماکرۆن فڕەنسا دەدرێت

هەوڵی تیرۆرکردنی ماکرۆن فڕەنسا دەدرێت

پەیامی کورد... هەوڵی تیرۆرکردنی ماکرۆن فڕەنسا دەدرێت

پۆلیسی فڕەنسا چالاکوانێکی توندڕەوی دەستگیرکرد کە گومانی ئەوەی لێدەکرێت هەوڵی تیرۆرکردنی ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا بدات.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی پاریسیانی فڕەنسی، ئەمڕۆ شەممە ئەو چالاکە توندڕەوە لەژێر لێکۆڵینەوەدا بوە و ئێستا لە زینداندایە، هەروەها تۆمەتبارە بەوەی کە ویستویەتی لە مانگی (نیسان/4)ی ئەمساڵ سەرۆکی کۆماری فڕەنسا تیرۆر بکات.


بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، باس لە ڕوداوێک دەکرێت کە لە 27ی نیسان لە سەردانەکەی سەرۆکی فڕەنسا بۆ ناوچەی دۆ بە بۆنەی 175 ساڵەی هەڵوەشاندنەوەی کۆیلایەتی لەو وڵاتە ڕویداوە، هەروەها هەواڵی بەشداریکردنی ماکرۆن بڵاوبۆوە.


لە میدیاکاندا چەند ڕۆژێک لەمەوبەر نەیارانی سیاسەتەکانی ماکرۆن بەتایبەت چاکسازی لە خانەنشینی گردبونەوە و خۆپیشاندەران هەوڵیاندا گەمارۆی ئەمنی بشکێنن، ئەمەش هێزەکانی فڕەنسای ناچارکرد گازی فرمێسکڕێژ بەکاربهێنن.


دوای کۆتاییهاتنی ڕوداوەکە، چالاکوانێکی توندڕەوی تەمەن 20 ساڵ لەکاتی ئەوەی ماکرۆن لێی دەردەچو بۆمبێکی دوکەڵی ئاراستەی هێلیکۆپتەرێک کرد، لە کۆتایی لێکۆڵینەوەکاندا ناسنامەی ئەنجامدەرەکە دەستنیشانکرا، دوای ئەوەی ماکرۆن گەیشتەوە شوێنی مانەوەی خۆی، ئەو تۆمەتبارە دەستگیرکرا.

داواکاری گشتی دژەتیرۆر بە سێ تۆمەتی هەوڵدان بۆ لەناوبردنی هێلیکۆپتەرێکی پۆلیس و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی ئەو کەسانەی کە لەناو ئەو هێلیکۆپتەرەدا بون و هەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی سەرۆکی وڵات تۆمەتباری دەکات.

دەستبەسەرکراوەکە تاوانەکەی ڕەتنەکردۆتەوە و ڕایگەیاندوە، "دەمەوێت بەمشێوەیە ماکرۆن وا تێبگات کە دانیشتوانی ئەو وڵاتە لەگەڵ سیاسەتەکەیدا نین".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە