پەیامی کورد … دەستەی ژینگە پەیڕەوی پاراستنی ناوچە سروشتییەكانی راگەیاند
دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان چالاككردنی پەیڕەوی پاراستنی ناوچە سروشتییەكانی كوردستانی راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لە ماوەی ساڵی رابردودا نزیكەی 3 هەزار پرۆژە مۆڵەتی كاركردنیان لە دەستەی ژینگە پێدراوە و بۆ چاككردن و پاراستنی ژینگەی كوردستانیش نزیكەی 2 هەزار و 500 پرۆژەیان ئەنجامداوە.
عەبدولرەحمان سدیق سەرۆكی دەستەی پاراستن و چاككردنی ژینگە رایگەیاند، لە ماوەی ساڵی رابردوو توانراوە هەرێمی كوردستان بخرێتە سەر نەخشەی جیهانی گۆڕانكاری كەش و هەوا، لەلایەكی دیكەشەوە پەیرەوی پاراستنی ژینگەیی و پاراستنە سروشتییەكان چالاك كرا كە ماوەیەك بوو سڕكرابوو.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە ساڵی رابردوو 2 هەزار و 876 پرۆژەی جۆراوجۆر مۆڵەتیان پێدراوە و 48 پرۆژە داواكارییەكانیان رەتكراوەتەوە و 5 هەزار و 249 پرۆژە بەدواداچوون و پشكنینیان بۆ كراوە و 5 هەزار و 542 پشكنین لە 26 هەزار و 131نمونەی وەرگیراوی ژینگەی كوردستان كراوە و بۆ پاراستن و چاككردنی ژینگەش 2 هەزار و 415 چالاكی ژینگەیی ئەنجام دراوە.
دەستەی ژینگەی هەرێم باسی لەوەش كردووە، كۆی گشتی ئەو داهاتەی لە ساڵی 2021دا لە تەواوی كوردستان كۆیان كردووەتەوە 332 ملیۆن و 666 هەزار دینار بووە و 250 دۆنم زەویش لە پرۆژەكان وەك پرۆسەی لە جیاتی سەوزكردن بەكارهێنراوە و ئێستاش لە كوردستاندا 220 رێكخراوی ژینگەیی هەن و بۆردێكیان هەیە كە كاروبارەكانیان رایی دەكات.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە