گوته‌بێژی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو به توندی هێرشی كرده سه‌ر لاهور جه‌نگی و گوتی، له به‌رانبه‌ر زماندرێژییهكانی ئێمه زمانی لاهور جه‌نگی ده‌بڕین، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه پێشتر لاهور جه‌نگی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ میلیشیاكان و هێزه‌كانی عێراق كرد، له ئه‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ر كه‌ركووك و خورماتوویان به میلیشیاكان فرۆشت.
عه‌لی هاشمی گوته‌بێژی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له خورماتوو ڕایگه‌یاند، ئه‌و قسانه‌ی لاهور به پارێزگاری یاسایی كه‌ركووكی گوتووه، جێگه‌ی قبووڵ کردن نییه و زمان درێژیییه، بۆیه ئه‌وانه‌ی زمان درێژی ده‌كه‌ن، پێویسته زمانیان ببڕدرێته‌وه.
هاشمی راشیگەیاند، ئه‌وه‌ی لاهور له كه‌ركووك گوتی، هه‌نگاوێكی سه‌ره‌تایه بۆ دروستكردنی فیتنه له شاره‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ڕقیان له‌یه‌كتر ببێته‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و زماندرێژیییهی لاهور به‌رانبه‌ر به‌ڕێز ڕاكان سه‌عید پارێزگاری یاسایی ئێسته‌ی كه‌ركووك، زمانی لاهور ببڕێته‌وه، ئه‌وه‌یش كاری ئێمه‌یه ئه‌و كاره ئه‌نجام بده‌ین و زمانی ببڕینه‌وه.
شایانی باسە لاهور جه‌نگی له كه‌ركووك به گه‌نجانی كه‌ركووكی گوت، كه‌ركووك به‌جێ ناهێڵین و ده‌تانپارێزین، پاشان خۆی شاره‌كه‌ی به‌جێهێشت و گه‌نجانی له ژێر سته‌م و ئه‌شكه‌نجه‌ی هێزه‌كانی عێراق به‌جێهێشت، قسه‌كانیشی بۆ پارێزگاری كه‌ركووك له شه‌قامی عه‌ره‌بی هه‌ڵوێستی توندی به‌رانبه‌ر گیراوه‌ته‌به‌ر و سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی سكاڵای له‌سه‌ر تۆمار ده‌كه‌ن و بگه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌ركووك ده‌ستگیری ده‌كه‌ن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە