وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕاگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە

پەیامی کورد  ...  وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بە توندی ئیدانەی هێرشەکەی دوێنێ شەوی مەخموری کرد و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی عێراق کرد.

دوێنێ درەنگانی شەو چەکدارانی تیرۆرستیی داعش بۆسەیەکیان بۆ كاروانێكی هێزه‌كانی تورکمانی حەشدی شەعبی دانا و لە ناوچەکانی نێوان " دبس و مەخمور "ـی سەر بە موسڵ پەلاماریان دا، لە ئاکامدا ٦ کەس گیانی لەدەستدا و ٣١ـی دیکە برینداربوون.

لەوبارەیەوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا پێگەی فەرمی خۆی ڕاگەیندراوێکی بڵاوکردەوە و سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و حکوومەت کرد.

لە دەقی راگەیندراوەکەدا نووسراوە:

“هه‌واڵی پەلامارە تیرۆریستیه‌کەی نزیك شارۆچكه‌ی مه‌خموور-ی سه‌ربه‌ شاری مووسڵ-ی عێراقمان بیست کە لە ئاکامدا ٥ هێزی ئاسایشی توركمان گیانی له‌ده‌ستدا و ٣٠ كارمه‌ندی ئاسایشی توركمانی دیکە برینداربوون.  به‌تووندی ئیدانه‌ی ئه‌و پەلامارە تیرۆریستیه‌ قێزه‌ونه‌ ده‌كه‌ین.

پرسه‌ و سەرخۆشی خۆمان ئاراستەی توركمانه‌كان و گه‌لی دۆستی عێراق ده‌كه‌ین کە دوێنێ لە نزیک مەخمور لەئاکامی بۆسەیەکدا شەهیدبوون و داوای لێخۆشبوونیان بۆ دەکەین لە لایەن خوای گەورە وە هیوای زوو چاك بوونەوە و شیفای به‌په‌له‌ بۆ بریندارەكان دەخوازین.”

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە