پەیامی کورد ... ئه‌مڕۆ له شاری هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تی ڕشاندنی شوێنه گشتییه‌كان به دژه ڤیرووس ده‌ستیپێكرد و سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ولێریش رایدهگهێنێت ، سه‌رجه‌م بازار و شوێنه گشتییه‌كان بەو دەرمانە دەپرژێنن.
ئەندازیار عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگەیاند، "ئەو هەڵمەتە وەك هەنگاوێکی خۆپارێزییە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆنا، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ش سه‌رجه‌م ئەو شوێنانە دەگرێتەوە، کە شوێنی كۆبوونەوەی خەڵكی زۆرن و قه‌ره‌باڵغن، وەك بازاڕەکانی قەیسەری، سەنتەری شار، بازاڕەکانی تەیراوە، سەیداوە، ئیسکان و شەقامە گشتییەکان".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكرد و به‌پێی پێویست چه‌ند رۆژێك به‌رده‌وام ده‌بێت، جگه له شوێنه گشتیه‌كانیش هه‌ر شوێنێك پێویستی به پاكردنه‌وه به دژه ڤیرووس هەبێت تیمه‌كانیان ئه‌و شوێنه پاك ده‌كه‌نه‌وه.
پارێزگاری هەولێر ئاشکرای کرد، هیچ یەکێک لە ئەندامانی خێزانی ئەو ئافرەتەی کە لە هەولێرە و تووشی کۆرۆنا بووە، هەڵگری ڤیرووسی کۆرۆنا نین.
فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە پرێس کۆنفرانسێکدا رایگەیاند، تووشبووێکی کۆرۆنا لە هەولێر تۆمار کراوە و باری تەندرووستی جێگیرە و لە شوێنێکی تایبەت دانراوە. ئەوەشی ئاشکرا کرد، ”خانەوادەکەی هەموویان پشکنینیان بۆ کراوە، هەموویان نێگەتیڤ بوون و هیچیان هەڵگری ڤایرۆسەکە نەبوون.
جەختیشی کردەوە کە لەسەر رێوشوێنی خۆپارێزی بەردەوام دەبن و سوپاسی هاووڵاتییانی هەولێری کرد کە هاوکاریان بوون و داوای لێبووردنیشی لەوانە کرد کە بەهۆی ڕێوشوێنەکانەوە کە بۆ بەرژەوەندی و سەلامەتیی شارەکەمانە، زەرەرمەند بوون.
فرسەت سۆفی داوای لە خەڵک کرد، لە گەشت و سەیران خۆتان بپارێزن، منداڵەکان بۆیە پشوویانە تا لە ماڵەوە دابنیشین، ئەگەر چوونە گەشت و سەیران، کەواتە هیچمان نەکرد.
ئەوەشی نەشاردەوە کە ئەوان هەندێک بڕیاریان داوە بەڵام پێویستی بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران هەیە و لە رۆژانی داهاتوودا ئاشکرا دەکرێن. گوتیشی، دەبێ مۆڵەکان و دوکانەکان لەلایەن خاوەنەکانیان تەعقیم بکرێت، ئێمەش شوێنە گشتییەکان تەعقیم دەکەین، چەند ئیجرائات بکەین، ئەگەر هاووڵاتییان ڕێنماییەکان جێبەجێ نەکەن، واتە هیچمان نەکرد، ئەم ماوەیە بەرگە بگرن، ئیشەڵا ئەم نەخۆشییە کورتخایەنە، مەجالی ژیان و گەشت ماوە و با لەبەر منداڵەکانیان و بەرژەوەندیی گشتی، ئەم ماوەیە گەشت بۆ شار و ناوچەکانی دیکە نەکەن.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە