توێژەرێکی کوردی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی زانستیی یەکێتیی ئەورووپا وەردەگرێت.
بەپێی زانیارییەکان، دکتۆر ئاسۆ ڕەحیمزادەگان، خەڵکی شاری بانە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خەڵاتی دوادکتۆرای جیهانیی توێژینەوەی (ماری سکۆدۆڤسکا کووری) وەردەگرێت.
ئەم خەڵاتە، که لەلایەن یەکێتیی ئەورووپاوە دابین کراوە، بۆ بەرەوپێشبردنی زانست و پەروەردەی توێژەرانە.
ئەو توێژەرە لەسەر بڵاوکردنەوەی ڕووناکی لە سیستمە ناڕێکەکان لە قەبارەی نانۆدا توێژینەوە دەکات، بە بەدەستهێنانی ئەم خەڵاتە، ئاسۆ ڕەحیمزادەگان بۆ درێژەی توێژینەوەکانی دەچێت بۆ زانکۆی MIT، که لە ڕیزبەندیی جیهانیدا باشترین زانکۆی ئەندازیارییە لە جیهانە.
شایانی باسە، دکتۆر ئاسۆ یەکێک بووە لە دامەزرێنەرانی ڕێکخراوەی زانستی - فەرهەنگیی هۆژان و ئێستاش یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی ئەو ڕێکخراوە، ماوەی چەندین ساڵە بە مەبەستی درێژەدان بە خوێندن لە ئەڵمانیایە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە