پەیامی کورد... حكومه‌تی دانیمارك: سوتاندنی قورئان شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ین
حکومەتی دانیمارک، لەسەر سوتاندنی قورئانی پیرۆز له خاكی وڵاته‌كه‌یدا ئه‌و جۆره ره‌فتاره‌ی "شه‌رمه‌زار" كرد و رایگه‌یاند كه نابێت هیچ ده‌قێێكی پیرۆز بسوتێنرێت و بێڕێزی به هێما ئایینییه‌كان بكریت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی دانیمارك له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند كه سوتاندنی قورئانی پیرۆز لەلایەن گروپێکی راستڕەوەوە " شەرمەزار دەکەین، سووتاندنی دەقە پیرۆزەکان و هەموو هێما ئاینیەکانی تر بێڕێزیییە بەوانی تر‌و شەرمهێنەرە."
"ئه‌وكاره هه‌ستی زۆرێك له خه‌ڵك بریندار ده‌كات و ده‌بێته‌هۆی هه‌ڵكشان و بارگرژی له‌نێوان ئایین و كلتوره جیاوازه‌كان، شانشینی دانیمارك رێز له ئازادیی ئایینیده‌گرێت و زۆرێك له ره‌وه‌ندی ناو وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلامن و موسڵمانانیش به‌شێكی گرنگن له هاوڵاتیانی دانیمارك"، راگه‌یه‌ندراوه‌كه وای وتوه.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدای كه دوای سوید له دانیماركیش ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی گروپێكی تووندڕه‌وی دانیماركی له به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی عێراق له كۆبنهاگنی پایته‌ختی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه و وێڕای وتنه‌وه‌ی دروشم دژی ئیسلام، بێ رێزییان به قورئانی پیرۆز و ئاڵای عێراق كرد.
دواتر له ژێر رێوشوێنی ئه‌منیی تووندی پۆلیسدا ئه‌و كه‌سانه قورئانی پیرۆزیان سوتاند و ئاڵای عێراقیان خسته‌ژێر پێیان، ئه‌ندامانی گروپه‌كه وتویانه كه ئه‌و كاره‌یان "دژی هێرشكردنه سه‌ر باڵیۆزخانه‌ی سوید له عێراق" كردوه.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە