حكومه‌تی هه‌رێم داوای 912 ملیار دینار قه‌ره‌بووی له‌ به‌غدا كردووه‌

حكومه‌تی هه‌رێم داوای 912 ملیار دینار قه‌ره‌بووی له‌ به‌غدا كردووه‌

پەیامی کورد... حكومه‌تی هه‌رێم داوای 912 ملیار دینار قه‌ره‌بووی له‌ به‌غدا كردووه‌


حکومەتی هەرێمی کوردستان، نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی عێراق کردوە و داوای 912 ملیار دینار قەرەبوو ی كردووه‌.

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی کردوە و ئاماژەی بە قەرەبوکردنەوەی موچەی فەرمانبەران کردوە.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندووه‌، بەهۆی وەستانی نەوتی هەرێمی کوردستانەوە دوچاری ئاستەنگی بونەتەوە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەران و داوای 912 ملیار دینار دەکەن وەکو قەرەبووی موچەی فەرمانبەران بۆ مانگی ئایار.

هەفتەی ڕابردوو شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدای کرد، له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌تی عێراق گفتوگۆکرا لەبارەی شێوازی جێبەجێکردنی برگەکانی تایبەت بە پابەندبوونی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی دا.

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠ تەمموزی ٢٠٢٣، ئومێد سه‌باح رایگه‌یاند: له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا جەختیان کردەوە لە دابینکردن و ناردنی تەواوی ماف و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە بودجەی گشتی ئیتیحادی و پاراستنی مافە دەستوریەکانی هەرێمی کوردستان كردوه‌ته‌وه‌.

وتی شاندی هەرێمی کوردستان سەرەرای هەبوونی تێبینیان لەسەر نادەستوری چەند ماددەیەک بەڵام ئامادەیی تەواوی خۆیان دەربڕی بە پابەندبوونیان لە چوارچێوەی پڕۆژە یاسای بودجەدا و حکومەتی عێراقیش لە کۆبوونەوەکەدا پشت راستی پابەندبوونی حکومەتی هەرێمی کردەوە.

بڕیار وایە سەرەتای ئه‌م هەفتەیه‌ شاندی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دڕێژە بە گفتوگۆکانی بداتەوه.

 

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە