ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە

میدیای سەر بە یەکێـتى ڕایگەیاندووە، كه‌مێك پێش ئێستا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی ده‌ستیپێكردووە.
میدیای فەرمی یەکێـتی ڕایگه‌یاندوە ، كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی به‌ ئاماده‌بونی كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتیی ده‌ستیپێكردووە.
ڕاشیگەیاندووە، له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی عێراق و هه‌رێم و ئاماده‌كاری بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوتوێ ده‌كرێت.
هەروەها ئەو میدیایە ئاماژەى بە بابەتى ئەنجامدانی کۆنگرە نەکردووە وەک بەشێک لە بەرنامەى کاری کۆبوونەوەکە، کە لە ماوەی ڕابردوودا زۆرترین مشتومڕی لە نێو ئەندامانى یەکێـتی دروستکردبووه.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە