پەیامی کورد... نەوە نوێكەی كۆرۆنا لە ئەمریكاش بڵاوبۆوە
نەوە نوێكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستی بە بڵاوبوونەوە كردووە و بەپێی داتاكان 43%ی توشبووانی كۆرۆنا لەو وڵاتە هۆكارەكەی ئەو نەوەیەیە.
لەمبارەیەوە سەرچاوەكانی هەواڵی ئەمریكا بڵاویان كردووەتەوە: نەوەی نوێی كۆرۆنا لە ولایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەستی بە بڵاوبوونەوەی كردووە، بەپێی داتا تۆمار كراوەكان 43%ی ئەو توشبووانەی هەفتەی رابردوو واتا لە 8 تاوەكو 14ی مانگ تۆمار كراون ئەو نەوە نوێیەن كە بە XBB 1.5 ناسراوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە ئەو نەوە نوێیە خێراترین نەوەیە لە بڵاوبوونەوەدا لە ئێستادا یەكێكە لە نەوەكانی جۆری "XBB" كە لە مانگی ئۆكتۆبەری ساڵی 2021 دەركەوت كە لە یەكگرتنی دوو نەوەی تر دروست بووە.
بەپێی زانیاریەكانی رێكخراوی تەندروستی جیهانی و ناوەندی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیەكان و خۆپاراستن لێیان لە ئەمریكا، ئەم نەوەیە بەربڵاوترین و باڵادەستترین نەوەی كۆرۆنایە لە ئێستادا.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە