پەیامی کورد ... ئێران/ بەستنی دەمامەک لە شوێنە گشتییەکان بوو بە ناچاری
حەسەن رۆحانی، سەرۆک کۆماری ئێران ئەمڕۆ شەممە ١٠ی تەشرینی یەکەم رایگەیاند، لە پایتەختی ئێران بەستنی دەمامەک دەبێتە ناچاری و هەر کەسێک پابەند نەبێت سزا دەدرێت.
رۆژانە نزیکەی ٢٠٠ کەس لە ئێران بە کۆرۆنا دەمرن و چەند رۆژێک لەمەوبەر بە تۆمارکردنی ٢٣٩ مردن لە رۆژێکدا ئاستی پێوانەیی تۆمار کرا.
تاوەکو ئێستا ٢٨ هەزار و ٢٩٣ کەس لە ئێران بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە و رۆژانەش نزیکەی چوار هەزار حاڵەتی نوێ تۆمار دەکرێت.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە