پەیامی کورد... رۆژنامه‌یەکی بەریتانی باسی گەڕانەوەی داعش دەکات
هەواڵێكی ڕۆژنامەكە ئاشكرای ده‌كات: رێكخراوی داعش دوای چوار ساڵ له شكستهێنانی، جارێكی دیکە ده‌گه‌ڕێته‌وه و شێواز و تاكتیكی پێکهێنانی شانه نووستووه‌كانی گۆڕیوه و هێرشی خوێناوی له عێراق و سووریا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له راپۆرته‌كه‌دا ئەوەش خراوەتەڕوو: شه‌ڕی دژ به تیرۆر كۆتایی نه‌هاتووه و ترسی دووباره بوونه‌وه‌ی داعش بۆ ئه‌و نه‌وه نوێیه‌ی داعش ده‌گه‌ڕێته‌وه كه له كه‌مپی هۆل ده‌ژین، به‌جۆرێك مانگانه 80 منداڵ له‌كه‌مپه‌كه‌دا له‌دایك ده‌بن، ئێستا نزیكه‌ی 60 هه‌زار ژن و منداڵ له كه‌مپه‌كانی باكووری رۆژئاوای سووریا نیشتەجێکراون، كه نیوه‌یان له‌سه‌رووی ته‌مه‌نی 18 ساڵییه‌وه‌ن و ئه‌م ژماره زۆره‌ی گیراوان مه‌ترسی دروستبوونی نه‌وه‌ی دووه‌می داعشی لێده‌كرێت و به‌رده‌وام رێكخراوه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی ئازادكردنیان ده‌كات.
لە راپۆرته‌كەی ڕۆژنامە بەڕیتایەكەدا باس لەوەشكراوە : رێكخراوی داعش به‌رپرسیارێتی زیاتر له 500 هێرشی تیرۆریستی لە ئەستۆ گرتووە كه له خاكی عێراق و سووریا ئه‌نجامدراوە ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گره له‌سه‌ر به‌رده‌وامی مه‌ترسییه‌كانی داعش له‌ناوچه‌كه‌دا.
ئەوش ڕوونكراوەتەوە: رێكخراوه‌كه گۆڕانكاری له پلان و شێوازی دروستكردنی شانه نووستووه‌كانیان بۆ ئه‌نجامدانی هێرش كردووه، له‌وانه به‌شێك له چه‌كدارانی داعش له‌ناوچه جیاجیاكان و له ناوچه بیابانییه فراوانه‌كان و ناوچه چیاییهكاندا خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن، به‌شی زۆری ئه‌و هێرشانه‌ی ئه‌نجامیده‌ده‌ن خوێناوین، به‌جۆرێك له كانوونی یه‌كه‌می ساڵی رابردوو له‌عێراق و سووریا 45 كه‌سیان له‌ڕێگه‌ی سووتاندن و به ئامانجگرتنی كاروانه سه‌ربازییه‌كانه‌وه كوشتووه كە ئه‌مه‌ش زه‌نگی مه‌ترسیداره له باره‌ی زیادبوونی ئەنجامدانی كرده‌وه‌ی تیرۆریستی .
بەگوێرەی ڕونكردنەوەیەكی ڕاپۆرتەكە: زیاتر له 30 هه‌زار چه‌كداری رێكخراوه‌كه له عێراق و سووریا له بهندینخانهكاندان و ئه‌م سوپایه له هاووڵاتیانی ده‌یان وڵاتی جیهان پێكهاتوون و ئاماده‌نین وه‌ریانبگرنه‌وه و رێكخراوه‌كه‌ش مێژووییه‌كی دوور‌و درێژی له هێرشكردنه سه‌ر به‌ندینخانه‌كان و رزگاركردنی گیراوانی دا هه‌یه.
شایەنی باسە: عێراقی و سوورییەکان سێ لەسەر چواری ئەو 60 هەزار دەستگیرکراوە پێکدەهێنن و هاوكات له‌كه‌مپ و گرتووخانه‌كانی سووریادا 10 هه‌زار سه‌ربازی وڵاتان هه‌ن، سه‌ره‌ڕای هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ته‌نیا توانراوه 537 چه‌كداری بیانی بگه‌ڕێندرێنه‌وه، به‌جۆرێك رێژه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بیانییه‌كان 0.5% تێپه‌ڕ ناكات و ئه‌گه‌ر پرۆسه‌كه به‌مشێوه‌یه بڕوات، ئه‌وا پێویستی به 30 ساڵه تاوه‌كو تەواوی چه‌كداره‌كان دەگەڕێندرێنەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە