بەپەلە ... عەرەبستان هێرشی سەر ووڵاتەکەی پشتڕاست کردەوە

بەپەلە  ...   عەرەبستان هێرشی سەر ووڵاتەکەی پشتڕاست کردەوە

پەیامی کورد  ...  ووتەبێژی ئاسایشی عەرەبستان ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی مەی دوو هێرشی  بۆ سەر دوو بنکەی ووزەی پۆمپاژی نەوت لە کۆمپانیای ئارامکۆی ڕاگەیاند و گوتی: لە کاتژمێر شەش تا شەش و نیوی بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە دوو بنکەی ووزەی پۆمپاژی نەوت لە کۆمپانیای ئارامکۆ لە پارێزگای ئەلدەوادێمی و پارێزگای عەفیف لە ناوچەی ڕیاز  کەوتووتە بەر هێرشی تێرۆریستی.

ووتەبێژی ئاسایشی عەرەبستان گوتیشی: دامودەزگا تایبەتییەکان، کاری خۆیان لەو دوو شوێنە دەست پێ کردووە و لە کۆتایی ڕاپورتەکانی ڕادەگەێنرێت.

لەلایێکی دیکەشەوە ئەندازیار خالد بن عەبدولعەزیز ئەلفالح، وەزیری وزە و پیشەسازی و سامانی کانزایی عەرەبستان ڕایگەیاند "دوو بنکەی وزەی پۆمپاژی نەوت بەهێڵی لولەی ڕۆژهەڵات-ڕۆژئاوا، کەنەوتی عەرەبستانی لە بنکە نەوتییەکانی ناوچەی ئەلشەرقییە بۆ بەندەری یەنبە لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا دەگواستەوە، کەوتەبەر هێرشی ئەو بێهپادانەی کە بۆمبڕێژ کرابوون. لەئەنجامی ئەم هێرشە بنکەی ووزەی ژمارە ٨ ئاگری تێبەربوو، بەڵام زوو کۆنتڕۆڵ کرا و خەسارەتێکی کەمی لێکەوتەوە.

ئەلفالح ووتیشی: کۆمپانیای سعوودی ئارامکۆ، پۆمپاژی نەوتی لەم هێڵە لولە ڕاگرت. ئێستا کاری نۆژەنکردنەوەی بنکەی ووزەکە دەستی پێ کردووەتەوە. ئامانج لەم هێرشە کێشەسازکردن لەبازاڕی نەوتی جیهانییە.

ئەلفالح جەختی لەسەر ئەوەش کردەوە کە"هێرشی چەند ڕۆژی ڕابردوو بۆ سەر عەرەبستان و ئیمارات، تەنیا ئەم دوو وڵاتەی نەکردووتە ئامانج بەڵکوو ئامانجی هێرشەکان هەموو جیهانە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە