پەیامی کورد … تووشبوانی كۆرۆنا خەریکە لە ١٢٠ میلیۆن کەس نزیک دەبێتەوە
ژمارەی توشبوانی كۆرۆنا لە جیهاندا ١١٨ ملیۆن كەسی تێپەڕاند و تائێستاش زیاتر لە ٢ ملیۆن و ٦٠٠ هەزار كەس بە پەتاكە گیانیان لەدەستداوە.
بەپێی داتاكانی ماڵپەڕی worldometersی جیهانی ژمارەی توشبوانی پەتای كۆرۆنا لە جیهاندا ١١٨ میلیۆن كەسی تێپەڕاندوە و تەنها ئەمریكا نزیكەی ٣٠ ملیۆن و هندستان و بەڕازیل هەریەكەیان زیاتر لە ١١ میلیۆن و روسیا و بەریتانیا هەریەكەیان زیاتر لە ٤ میلیۆن و فەرەنسا نزیكەی ٤ میلیۆن و ئیسپانیا و ئیتاڵیا زیاتر لە ٣ میلیۆن و توركیا نزیكەی ٣ میلیۆنیان تۆمار كردوە.
بەپێی داتاكانی هەمان ماڵپەڕ، تائێستا زیاتر لە ٢ میلیۆن و ٦٢٢ هەزار كەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها نزیكەی ٩٤ میلیۆن توشبوش پەتاكەیان تێپەڕاندوە و چاكبونەتەوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە