روانگه‌ى سورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، ڕایگەیاند، هێزه‌كانى سه‌ر به ڕ‌ژێمى ئه‌سه‌د، فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانیان چۆڵ كرد.
روانگه‌ى سوورى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، كه هه‌واڵه‌كانى ئه‌و وڵاته ده‌گوازێنه‌وه، له به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕای گه‌یاند: "به‌پێی زانیارییه دووپاتكراوه‌كان، هێزه‌كانى ڕ‌ژێمى سووریا، سه‌رجه‌م فڕۆكه‌خانه و بنكه سه‌ربازییه‌كانى له‌هه‌موو ئه‌و ناوچانه‌ى له‌ژێر ده‌ستیدایه، چۆڵ كرد".
ئاماژه به‌وه‌ش دراوه، كه ئه‌و هه‌نگاوه، به‌هۆى مه‌ترسى هێرشی ئه‌مریكایه بۆ سه‌ر ئه‌و وڵاته، به‌تایبه‌ت دواى ئه‌وه‌ى تره‌مپ، هه‌ڕه‌شه‌ى له ڕووسیا كرد به‌وه‌ى، له‌ماوه‌یه‌كی نزیكدا بۆردوومانى سووریا ده‌كات.
دوێنێ لە تویتێکدا، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاماژەی بە هەڕەشەکانی ڕووسیا بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکانی ئەمریکا کرد و رای گەیاند: “ڕووسیا بڕیاری داوە کە ھەر مووشەکێک ئاراستەی سووریا دەکرێت، بیخاتە خوارەوە”.
ترەمپ داوا لە ڕووسیا دەکات، خۆی بۆ خستنەخوارەوەی مووشەکەکان ئامادە بکات و دەڵێت: “با ڕووسیا ئامادە بێ، چونکە مووشەکەکانمان وا بەڕێوەن”.
له لایه‌كى تره‌وه میدیاكانى ئیسرائیل رایانگه‌یاند" بەشار ئەسەدى سووریا بە یاوەری کاروانێکی سەربازیی رووسیا کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریای بۆ شوێنێکی نادیار جێهێشتووە.
میدیای ئیسرائیل رایدەگەیێنێ، بەشار ئەسەد بە یاوەری کاروانێکی سەربازیی رووسیا کۆشکی سەرۆکایەتیی سووریای بۆ شوێنێکی نادیار جێهێشتووە.
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەموو ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن، لە چەند کاتژمێری داهاتوودا، هێرشێکی ئاسمانیی ئەمریکی بۆ سەر چەند پێکەیەکی جیاواز لە سووریا ئەنجام بدرێت و بەو هۆیەشەوە کۆمپانیا فڕۆکەوانییەکان هۆشدارییان پێ دراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە