پەیامی کورد ... ٢٧٣ کەس بە هۆی ڕووداوی هاتووچۆوە گیانیان لە دەست داوە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پزیشكی دادوه‌ری پارێزگای سنه له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ڕایگه‌یاند: به‌سه‌دان كه‌س له‌و پارێزگایه به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆوه مردوون و هه‌زاران كه‌سیش بریندار بوون.
بێهتاش خانی ئاباد به‌ڕێوه‌به‌ری پزیشكی دادوه‌ری پارێزگای سنه له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ئیسنا-ی ئێران ڕایگه‌یاندووه له هه‌شت مانگی ڕابردوودا ٢٧٣ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ مردوون كه ئه‌مه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ڕابردوو ١٠% زیادی كردووه.
وتیشی: ساڵی ڕابردوو ٢٤٨ كه‌س به‌ڕووداوی هاتوچۆ گیانیان له‌ده‌ستدابوو، به‌ڵام ئه‌مساڵ گه‌یشتۆته ٢٧٣ كه‌س.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد له هه‌شت مانگی ڕابردوودا چوار هه‌زار و ٤٥٢ كه‌س به‌هۆی ڕووداوی هاتوچۆ بریندار بوون.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە