لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانی کەم ٥٢ ژن دەستبەسەر کراون

لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانی کەم ٥٢ ژن دەستبەسەر کراون

پەیامی کورد... لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لانی کەم ٥٢ ژن دەستبەسەر کراون

لە درێژەی ڕەوتی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییە سەرانسەرییەکانی کوردستان و ئێران لەسەر کوژرانی ژینا ئەمینی لەلایەن هێزەکانی حکومەتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دەیان کچ و ژنی کورد لە شارەکانی کوردستان لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتەوە دەستبەسەر کراون کە تاکوو ئێستا هەنگاو توانیویەتی ناسنامەی ۵۲ کەسیان ئاشکرا بکات.

 

بەپێی ئاماری تۆمارکراوی ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە سەرەتای سەرهەڵدانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکان لە کوردستان و ئێران، لە ڕۆژی دووشەممەوە تاکوو ڕۆژی هەینی، زیاتر لە ٧٠ کچ و ژنی کورد لە شارە جیاوازەکانی کوردستان دەستبەسەر کراون و تا هەنووکەش ناسنامەی ۵۲ کەسیان بۆ هەنگاو ڕوون بوونەتەوە.

 

لانی کەم ٤ کەس لەو کچانەی کە دەستبەسەر کراون، مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵە. ناسنامەی ئەم چوار کەسە بریتین لە؛ ئیلاهە موئمنی، تەمەن ١٦ ساڵ، نیلووفەر قازی تەمەن ١٧ ساڵ، سارا شێردڵ تەمەن ١٨ ساڵ و هەروەها ئایدا دەروێشی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە.

 

 

هەنگاو پێشتر لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاندبوو کە نیلوفەر قازی تووشی نەخۆشیی ئاسم (تەنگەنەفەسی) بووە و هەروەها ژینا مودەڕس‌گورجی وەکوو ناڕەزایەتیدەربڕین بە شێوەی هەڵسوکەوتی هێزە حکوومەتییەکان لە کاتی دەستبەسەرکردن و لەناو بەندیخانەدا کە ئازار و ئەشکەنجەیان کردبوو، لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی حکومەت لە شاری سنە مانی لە خواردن گرتووە.

 

 

ئامارەکان بەم شیوەی خوارەوەن:

 

پارێزگای سنە؛ ٣٠ حاڵەت

 

سنە: ۱- ژینا مودەڕس‌گورجی، ۲- ڕێزان ئەحمەدی (خەڵکی شاری دێولان)، ۳- حەیات ئەڵماسی، ۴- فەرانەک ڕەفێعی، ۵- گەشین محەممەدیان، ۶- ساریا شەریفی، ۷- بەهار زەنگیبەند، ۸- باران ساعدی، ۹- ڕۆژان قادری، ۱۰- مونیرە محەممەدی، ١١- ماهرۆ هدایەتی، ۱۲- ئازادە جەماعەتی، ۱۳- سورەیا خدری، ۱۴- لەیلا پاشایی (خەڵکی سەقز)، ۱۵- سروە شەهابی، ۱۶- شادی ئەسلانی، ۱۷- مەهسا ئەفزەلی، ۱۸- سەنا غەفووری ۱۹- پەریا مورتەزایی و ۲۰- نگین مورادی.

دێولان: ۱- سروە ڕەحمانی.

مەریوان: ۱- ئەوین ڕاستی.

بیجار: ۱- لەیلا عەباسی و ۲- مێلیکا کاوەندی.

بانە: ۱- گلاوێژ خاکپوور و ۲- سومەیە کتابی.

قوروە: ۱- سوهەیلا بابایی و ۲- سەیران عیلامی.

کامێران: ۱- لەیلا قلوزی و ۲- تووران ڕەحمانی

 

پارێزگای کرماشان: ۵ حاڵەت

 

 

پاوە: ۱- گلارە مورادی، ۲- سۆما نەقشبەندیم ۳- ئەنیس موقسوودی، ۴- ئایدا دەروێشی و ۵- نگین محەممەدی.

 

 

پارێزگای ئیلام: ٩ حاڵەت

 

ئیلام: ۱- ئێلاهە موئمنی، ۲- نیلوفەر قازی، ۳- سارا شێردڵ، ۴- مونا مروەتی، ٥- کەژاڵ وتەنپوور (خەڵکی گێڵانی ڕۆژاوا). ٦- نێرگس میرزامیرجانی، ٧- پەریسا فەریادیان و ٨- سوهەیلا زیبایی.

ئابدانان: ۱- شیما بیرانوەند.

 

پارێزگای ورمێ ۷ حاڵەت

 

تیکاب: ۱- لەیلا حەمامی، ۲- زارا عەزیمی، ۳- ڕویا شەهبازی، ۴- ئیلهام شەعاعی، ۵- ئایدا مۆختاری ۶ - نگین تەهماسبی.

بۆکان: ۱- سەروێن حەیدری

 

 

پارێزگای مازەندەران: ۱ حاڵەت

 

نۆشار (نۆشەهر): ۱- موژگان کاووسی

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە