لێبوردنی نێودەوڵەتی لە سەر دۆخی بەلووچەکان لە ئێران هاتە دەنگ

لێبوردنی نێودەوڵەتی لە سەر دۆخی بەلووچەکان لە ئێران هاتە دەنگ

پەیامی کورد … لێبوردنی نێودەوڵەتی لە سەر دۆخی بەلووچەکان لە ئێران هاتە دەنگ

 

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی (ئەمنستی)ی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان رایدەگەیەنێت،  حکوومەتی ئێران هیچ گرنگییەک بە ژیانی بەلووچەکان نادات.

 

ئەمنستی لە راپۆرتێکدا، رایگەیاندووە، ڕۆژی سێشممە ٢ی ئاداری ٢٠٢١ بڵاوی کردووەتەوە ڕایگەیاندووە کە،  سوپای پاسدارانی ئێران بە چەک رووبەڕووی ژمارەیەک کرێکاری بەلووچ گواستنەوەی سووتەمەنی لە پارێزگای سیستان و بەلووچستان بووەوە و ١٠ هاووڵاتیی کاسبکاری بەلووچ کوژران و لانی کەم پێنجی دیکەش بریندار بوون.

 

ئەمنستی خەڵکی پارێزگای سیستان و بەلووچستانی بە هەژارترین خەڵکی ئێران داناوە و ئاماژەی بەوە کردووە، کە پارێزگاکە کەمترین گەشەسەندنی بەخۆیەوە دیوە.

 

هەر لە راپۆرتەکەدا، ئەمنستی داوا دەکات لێکۆڵینەوەیەکی بەپەلە و سەربەخۆ لە کوشتنی نایاسایی هاووڵاتییانی بەلووچ بە دەستی پاسداران و هێزە ئەمنییەکانی ئێران، بکرێت.

 

ئەمنستی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە حکوومەتی ئێران هاوشێوەی مامەڵەی لەگەڵ پارێزگاکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، هیچ گرنگییەک بە پارێزگای سیستان و بەلووچستان نادات و خەڵکی ئەو پارێزگایە ناچارن بۆ دابینکردنی بژێویی خۆیان، لەسەر سنووری نێوان ئێران و پاکستان، قاچاغچیەتی بکەن.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە