روسیا دوایین هەڵوێستی لەبارەی تارانەوە راگەیاند

روسیا دوایین هەڵوێستی لەبارەی تارانەوە راگەیاند

حکومەتی مۆسکۆ دوایین هەڵوێستی لەبارەی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بڵاوکردەوەو رایگەیاند، کە هەموو هەوڵی خۆی بۆ پاراستنی رێککەوتنەکە لەگەڵ ئێران دەدات.

لە راگەیەندراوێکدا، یوری یوشاکۆف، وتەبێژی ڤلادمێر پوتن سەرۆکی روسیا، رۆڵی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران بۆ سەقامگیری و ئاسایشی جیهانی بەرۆڵێکی سەرەکی وەسف کرد و جەختیکردەوە، کە ئێران و روسیا لەنزیکەوە بۆ پاراستنی ئەم رێککەوتنە هاوکاری یەکتر دەکەن.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە تاران لەرێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ لایەنە رۆژئاواییەکان نەکشێتەوە.

لای خۆشیەوە کۆشكی کرملین، باس لە دیداری سەرۆکی روسیا لەگەڵ یوکیۆ ئامانۆ، بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی دەکات و رایگەیاند، دوو لایەن رۆژی دووشەممەی داهاتوو لە بارەی داهاتووی ئەم رێککەوتنە کۆدەبنەوە.

لەماوەی رابردووشدا ڤلادمێر پوتن هەوڵەکانی بخۆی بۆ پاراستنی رێککەوتنی ئەتۆمی ئێران چڕکردەوەو بۆ ئەم مەبەستە لە گەڵ ئانجێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا گفتوگۆی کردووە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە