نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بە نیسبەت گران کردنی نرخی بەنزین هۆشداری دا

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بە نیسبەت گران کردنی نرخی بەنزین هۆشداری دا

پەیامی کورد … نووسینگەی پارێزگاری هەولێر بە نیسبەت گران کردنی نرخی بەنزین هۆشداری دا

 

نووسینگەی پارێزگاری هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ڕایگەیاند کە ڕێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لەعەمبارەکانی شاری هەولێر هەیە و هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە رێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتە بەر.

 

بەپێی راگەیاندراوێکی نووسینگەی پارێزگاری هەولێر: "دوای ئەوەی چەند بەنزینخانەیەک بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان و ڕەچاونەکردنی بەرژەوەندی گشتیی هاوڵاتییان بەبیانووی نەبوون و نەهاتنی بەنزین نرخی بەنزینیان بەرزکردۆتەوە، ئەمەش نیگەرانیەکی زۆری شوفێران و هاوڵاتییانی لێکەوتۆتەوە، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتییان و شوفێرانی سنووری پارێزگاکەمان دڵنیابکەینەوە کە ڕێژەیەکی زۆری بەنزینی خەزنکراو لەعەمبارەکانی شاری هەولێر هەیە و هەموو ئەوەی دەگوترێت دوورە لەڕاستییەوە".

 

ئەوەش خراوەتە روو، "ئەگەرچی نرخی بەنزین پەیوەستە بەنرخی نەوتی خاو و نرخی نەوەتیش نرخێکی جیهانییە، لەگەڵ ئەوەدا وەکو پارێزگای هەولێر لەڕێگەی لێژنەی باڵای چاودێری سوتەمەنیەوە لە ڕووی کوالیتی و نرخەوە بەدواداچوون و رێکاری یاسایی دەگرینە بەر بۆ رێگری کردن لە هەر بەنزینخانەیەک و کۆمپانیایەک کە بیەوێت بە بیانوی نەبوونی بەنزین نرخی بەنزین بەرزبکاتەوە".

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە