سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه هێزی زیاتر له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بڵاوه پێبكات.
دوای ئه‌و هێرشه‌ی كرایه سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی له شاری كه‌ركوك، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی داوای له حكومه‌تی عێراق كردووه هێزی زیاتر له ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك بڵاوه پێبكات.
سۆمه‌رییه نیۆز بڵاویکردەوە کە، ئه‌رشه‌د ساڵحی، سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی داوای له حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد هه‌وڵه هه‌واڵگرییه‌كان توندتر بكاته‌وه و شاری كه‌ركوكیش له هه‌موو لایه‌كه‌وه به سوپا گه‌مارۆ بدات.
هه‌روه‌ها ساڵحی عه‌بادی به‌وه تاوانبار كرد كه له زۆربه‌ی وتاره‌كانیدا گه‌لی توركمانی پشتگوێ خستووه.
دوێنێ دووشه‌ممه 26-2-2018 چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراو له‌ناوه‌راستی شاری كه‌ركوك به چه‌كی ئارپیچی هێرشیان كرده سه‌ر باره‌گای به‌ره‌ی توركمانی.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە