ئوسترالیاش هێزەکانی خۆی ئەفغانستان کشاندەوە

ئوسترالیاش هێزەکانی خۆی ئەفغانستان کشاندەوە

 

پەیامی کورد … ئوسترالیاش هێزەکانی خۆی ئەفغانستان کشاندەوە

 

دوابه‌دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ناتۆو هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئه‌فغانستان، وڵاتێكی تریش ته‌واوی هێزه‌كانی له‌ ئه‌فغانستان كشانده‌وه‌، وه‌زیری به‌رگری ئه‌و وڵاته‌ش زانیاری زیاتر ئاشكرا ده‌كات.

 

پیتەر داتۆن وەزیری بەرگری ئوستورالیا رایگەیاند: دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، ھەموو ھێزەکەیان له‌ خاکی ئەفغانستان كشاندۆته‌وه‌و، پاشەکشێی ھێزەکانیشیان بە واتای ئەوە نایەت، کە بەشداریی نەکەن لە ھەڵمەتە ھاوبەشەکانی ئەمریکاو، ھێزە تایبەتەکانی وڵاته‌كه‌ی بەشداریی لە ھەر پرۆسەیەکدا دەکەن، کە لە بەرژەوەندی ئوستورالیا و ھاوپەیمانەکانی بێت.

 

وەزیری بەرگری ئوسترالیا وتیشی: زیاتر لە ٣٩ ھەزار سەربازی ئوستورالیا بەشدارییان لە ھەڵمەتە سەربازییەکانی ٢٠ ساڵی رابردووی ئەفغانستاندا کردووە.

 

ناوبراو وتیشی: بەم دواییانە ژمارەی ھێزەکانیان لە ١٥٠٠ سەربازەوە بۆ ٨٠ سەرباز کەم کردۆتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە