پەیامی کورد ... بریكاری وه‌زاره‌تی كار : پڕۆژه‌ی قه‌رزی گه‌شانه‌وه له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كان کاریگەری هەبووە
بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ڵێ "پڕۆژه‌ی قه‌رزی گه‌شانه‌وه ده‌ست پێشخه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت بوو، ساڵی ڕابردوو سه‌د پڕۆژه‌ی له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌شانه‌وه ڕایگه‌یاندووه."
زه‌كیه سه‌ید ساڵح، بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ڕایگه‌یاند "یه‌كێك له هه‌وڵەکانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پشتگیری هه‌لیكار و ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ گه‌نجان و هاووڵاتییان پڕۆژه‌ی قه‌رزی گه‌شانه‌وه‌یه، له‌سه‌ر ده‌ستپێشخه‌ری سه‌رۆكی حكوومه‌ت مه‌سروور بارزانی كه‌وتووەته بواری جێبه‌جێ كردن."
بریكاری وه‌زاره‌تی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی ووتیشی "قه‌رزی گه‌شانه‌وه له ساڵی 2024 پاڵپشتی 25 پڕۆژه‌ی كردووه، ساڵی ڕابردووش ژماره‌كه‌ی به‌رز كراوه‌ته‌وه بۆ سه‌د پڕۆژه، ئه‌و قه‌رزه پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وانه‌ی لێی سوودمه‌ند ده‌بن و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر هه‌لیكار."
زه‌كیه سه‌ید ساڵح ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "هه‌موو ئەوانەی مه‌رجیان تێدایه، ده‌توانن سوودمه‌ند له پڕۆژه‌ی قه‌رزی گه‌شانه‌وه، حكوومه‌ت به بڕی یه‌ك ملیۆن تا 150 ملیۆن دینار ته‌رخان ده‌كات به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كان، بۆ نموونه كه‌سێك پڕۆژه‌یه‌كی هه‌یه و ده‌یه‌وێ په‌ره به پڕۆژه‌كه‌ی بدات و توانای ماددی نیه، ئه‌وه له‌ڕێگه‌ی پڕۆژه‌ی گه‌شانه‌وه سوودمه‌ند ده‌بێت بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كه."