وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەک سەبارەت بە دابەش كردنی مووچە بڵاو دەكاتەوە

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەک سەبارەت بە دابەش كردنی مووچە بڵاو دەكاتەوە
پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دارایی ڕوونكردنەوەیەک سەبارەت بە دابەش كردنی مووچە بڵاو دەكاتەوە

وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێک لەبارەی مووچەکانی ساڵی ٢٠٢٦ بڵاو دەکاتەوە و تێیدا رایدەگەێنێت کە تا ئێستا ھیچ رێککەوتنێکی نوێیان لەگەڵ حکوومەتی عێراق لەمبارەیەوە نییە.

وەزارەتی درارایی لە ڕاگەێندراوەکەدا دەڵیت: سەبارەت بەڕێکارەکانی خەرج کردنی مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٦، ماوەی چەند ڕۆژێکە چەندین لێدوان و شیکردنەوە و لێکدانەوەی نادرووست لەسەر ئەو بابەتە لە بەشێک لە میدیاکانەوە بڵاو دەبێتەوە، بە پێویستمان زانی ئەم بەرچاوڕوونییانە بخەینەڕوو:-

١-  تا ئێستا لە وەزارەتی دارایی حکوومەتی فیدڕاڵ ەوە ھیچ بریار و ڕێنماییەک سەبارەت بە ڕێکارەکانی خەرج کردنی مووچە بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢٦ نەگەیشتۆتە وەزارەتی دارایی ھەرێمی کوردستان.

٢- تا ئێستا ھیچ ڕێکەوتن و بڕیارێکی نوێ بۆ دابەش کردنی مووچە لە ئارادا نییە.

٣- وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەروەک ساڵانی پێشوو بەردەوامە لەسەر جێبەجێ کردنی ھەموو ھەنگاوەکانی دابەش کردنی مووچە.

٤- ھیچ کێشەیەک لەبەردەم وەزارەتی دارایی حکوومەتی ھەرێم دا نییە بۆ ناردنی راپۆرتی تەرازووی پێداچوونەوە و لیستی مووچە و چاوەڕێی ئەنجامەکانی خاڵی یەکەمە ( واتە بڕیار و ڕێنمایی نوێ بۆ خەرج کردنی مووچە لە ساڵی ٢٠٢٦).

وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەش دەکات "بۆیە تکایە ھەرکەس و لایەنێک کە شارەزای ئەم ڕێکەوتن و ڕێنمایی و ڕێکارانە نییە، زانیاری ھەڵە لەسەر لیستی مووچە و بابەتی ١٢٠ ملیار دینارەکە بڵاو نەکاتەوە، تا لەو ڕێگایەوە بیەوێت بۆ دەستکەوتی کەسی یان سیاسی یاری بەھەست و سۆزی فەرمانبەران و مووچەخۆران بکات.