پەیامی کورد ... به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با : هه‌زار میگاوات بەرهەمی كاره‌با زیاد كراوه
به‌ڕێوبه‌ری گشتی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌ڵێ "هه‌زار میگاوات به‌رهه‌می كاره‌با زیادی كردووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌درێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنان بگه‌ێندرێته شه‌ش هه‌زار میگاوات."
فارس میرخان، به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ڕایگه‌یاند "هه‌زار میگاوات كاره‌با بۆ تۆڕی گشتی زیادكراوه، ئه‌وه‌یش دوای كارپێكردنی چه‌ندین یه‌كه له دهۆك، هه‌ولێر و سلێمانی، ئێستا هه‌رێمی كوردستان چوار هه‌زار و 800 میگاوات به‌رهه‌می هه‌یه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین به‌رده‌وام ڕێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با زیاد بكرێت، چوونكه به‌رده‌وام ژماره‌ی به‌شداربووان له زیادبووندایه و خواست له‌سه‌ر به‌ركارهێنانی كاره‌با زیاد ده‌كات."
به‌ڕێوبه‌ری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با ده‌شڵێت "زیادكردنی به‌رهه‌می كاره‌با له‌ڕێگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی گازه‌وه ده‌بێت، واته چەند به‌رهه‌مهێنانی گاز زیاد بكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با هه‌یه، ئه‌و یه‌كانه‌ی زیادكراون به‌هۆی گازه‌وه‌یه."
فارس میرخان ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد "هه‌رێمی كوردستان پێویستی به شه‌ش هه‌زار میگاوات كاره‌با هه‌یه، وه‌زاره‌تی كاره‌با له هه‌وڵه‌كانی بەردەوامە بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌و ڕێژه‌یه، ئه‌وه‌ش كاركردنی پێویسته، به‌تایبه‌تی دابین كردنی گاز بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان."