پەیامی کورد ... بڕیارێکی جوان و نیشتمانییانە لە لایەن وەزرەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ەوە
وەزیری پەروەردەی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند : بڕیارمان دا، وێنەی ئەو دوو منداڵەی کە هێمای ئاستێکی بەرزی نیشتمانپەروەری و خۆشەویستیی کوردستانن، بخەینە سەر بەرگی کتێبەکانی خوێندن و بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو چاپ بكرێن.
منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەولێر، وێنە سەرنجڕاکێشەکەی دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی شەشەمی بنەڕەتی و هەروەها وێنەی منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ و سێ مانگ لە سلێمانی، وێنە سەرنجڕاکێشەکەی دەخرێتە سەر بەرگی کتێبی کوردی پۆلی یەکەمی بنەڕەتی.