پۆلیتیکۆ : لایەنگرانی ماگا زیاتر لە هەر ئامانجێکی دیکە پشتگیری لە هێرشی سەربازی دژی ئێران دەکەن
بڵاوكراوەی پۆلیتیكۆ بە پشت بەستن بە ڕاپرسییەکی نوێ ڕایگەیاند، بنکەی لایەنگرانی ماگای دۆناڵد ترامپ ەوە کە دژی دەستێوەردانی سەربازی ئەمریکا لە شەڕەکانی دەرەوەدا بووە، ئێستا بە شێوەیەکی بەرچاو مەیلی بەرەو بەکارهێنانی هێرشی هێزی سەربازی لە دەرەوەی وڵات هەیە.
لە ڕاپرسییەکەدا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکراوەتەوە، دەرکەوتووە کە ٦٥%ی دەنگدەرانی ترامپ پشتگیری لە کردەوەی سەربازی ئەمریکا لە دژی لانیکەم یەک ئامانجی ئەگەری دەكەن، ئامانجێك كە ناوی ئێران، گرینلاند، کووبا، کۆڵۆمبیا، چین و مەکسیک دەبینرێت.
لەو نێوەدا، نزیکەی لەسەدا ٥٠ی دەنگدەرانی ترامپ پشتگیری لە دەستێوەردانی سەربازی دژی ئێران دەکەن، ئەو ژمارەیە لە نێوان كەسانێك كە خۆیان بە كۆماریخوازانی ماگا ناساندووە دەگاتە لەسەدا ٦١. لە دوای ئێران، پشتیوانی بۆ هێرشکردنە سەر مەکسیک لە پلەی دووەم دایە و بە ڕێژەی لەسەدا ٣٢ دێت. بژاردەکانی تر بریتین لە کۆڵۆمبیا، کووبا، نایجیریا، چین، تایوان، پاناما، گرینلاند و ئایسلەند.