وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیامێکدا ووڵامی لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی "عەباس عێراقچی"ی دەداتەوە

Dîroka Belavkirin :
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیامێکدا ووڵامی لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی "عەباس عێراقچی"ی دەداتەوە
پەیامی کورد    ...   وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە پەیامێکدا ووڵامی لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی "عەباس عێراقچی"ی دەداتەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لە لاپەڕەی X، لە پەیامێکدا ووڵامی لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی "عەباس عێراقچی"ی دایەوە و حکوومەتی ئێرانی بە پشتیوانی لە تیرۆریستانی ڕاستەقینە لە دەرەوەی ئێران وەسف کرد. 

لە پەیامەکەدا بە ئاماژەدان بە قسەکانی عێراقچی کە خۆپیشاندەرانی ئێرانی بە تیرۆریست ناوبردبوو، هاتووە: "ئازایەتییەکی زۆری دەوێت كە ئێرانییانی ئاشتیخواز بە تیرۆر تۆمەتبار بكرێن، لە کاتێکدا ڕێژیمی ئێران خۆی پەنا دەباتە بەر تووندوتیژی و تۆقاندن بۆ سەرکوتکردنی خەڵک و هاوكات پشتیوانی لە تیرۆریستانی ڕاستەقینەی دەرەوەی ووڵات دەکات".

لە کۆتایی پەیامەکەدا هاتووە کە حکوومەتی ئەمریکا بە تووندی لەگەڵ گەلی ئێران وەستاوە.