بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە مووڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان

Dîroka Belavkirin :
بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە مووڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان
پەیامی کورد   ...  بڕیارێکی نوێ سەبارەت بە مووڵەتی شۆفێری لە هەرێمی کوردستان
 

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەریمی کوردستان بڵاوی کردەوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بە ئەلیکترۆنی کردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ هاووڵاتیان، ئەپڵیکەیشنی KRDPass کە لەسەر هەردوو سیستەمی ئەندرۆید و ئەپڵ وەکوو دەروازەی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیانی کوردستان بەردەستە.
ئێستا هەڵگرانی مووڵەتی نوێی شوفێری دیجیتاڵی، دەتوانن کۆپی ئەلیکترۆنی مووڵەتەکەیان لەسەر ئەو ئەپڵیکەیشنە ببینن. هەموو ووردەکارییەکانی مووڵەتی شوفێری و کۆپییەکی دیجیتاڵی کەوتۆتە بەردەست شوفێران.
ئەپڵیکەیشنەکە بکەرەوە و وەشانی نوێی دابەزێنە (ئەپدەیتی بکە). پاشان لە بەشی جزدان، مووڵەتەکەت ببینە. لەمەولا ئەگەر مووڵەتی نوێی شوفێریت لە لا نەبوو، لە کاتی بینینی مەفرەزەکانی پۆلیسی هاتووچۆ، دەتوانن کۆپی دیجیتاڵی مووڵەتەکەتان لەسەر ئەپڵیکەیشنی ئاماژەبۆکراو پیشان بدەن و بێ کێشە تێپەڕ بن.