دەست بەسەركردن و ناڕوونی چارەنووسی چەند هاووڵاتییەكی كورد لە لایەن هێزە ئەمنی و چەکدارەکانی ئێران ەوە
ڕۆژی دووشەممە ٢٠ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەك بە ناوی حەدیس ئەڵماس پوور، خەڵکی ئیلام، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەروەها ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، هاووڵاتییەك بە ناوی ئیلاهە ڕەحمەتی، خەڵکی شاری دیواندەرە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەروەها زیاتر لە ٢٤ ڕۆژ بە سەر کاتی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەكی کورد بە ناوی ڕەحیم بێنیاز خەڵکی شاباد و بەڕێوبەری کاناڵی تێلێگرامی “ئیل هەزارەی کەلهۆڕ” بە هۆی پشتیوانی لە ناڕەزایەتیەکانی خەڵک لە بەفرانباری ١٤٠٤، تێپەڕ دەبێت، بەڵام تا ئێستا لە سەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی هیچ زانیاریەک لە بەردەستدا نیە.
ناوبراو ٢ی ڕێبەندانی ١٤٠٤، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە کەرەج دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.
هەروەها دوای تێپەڕبوونی ٤١ ڕۆژ بەسەر دەست بەسەرکردنی ڕەزا فەتاحی خەڵکی ئاوایی “سەرتەنگ”ی سەر بە شاری بەدرە لە پارێزگای ئیلام و دانیشتووی شاری کەرەج، هێشتا هیچ زانیارییەك سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لە بەردەست دا نیە.
بە گوێرەی زانیارییەكان ناوبراو ڕۆژی پێجشەممە ١٨ی بەفرانباری ١٤٠٤، بە شێوەی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە له کەرەج دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە