دەست بەسەرکرانی ٣٠ هاووڵاتی دیکە لە پارێزگای ئیلام

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەرکرانی ٣٠ هاووڵاتی دیکە لە پارێزگای ئیلام
  • دەست بەسەرکرانی ٣٠ هاووڵاتی دیکە لە پارێزگای ئیلام

لە درێژەی شەپۆلی دەسبەسەرکرانی هاووڵاتییان لە پارێزگای ئیلام بە ئامانجی زاڵکردنی کەشی سەرکوت و ئەمنییەتی بەسەر کۆمەڵگەدا، دوابەدوای ناڕەزایەتییەکان کە لە بەفرانباری ١٤٠٤ـەوە دەستیان پێ کرد، لانیکەم ٣٠ هاووڵاتی دیکە لە شارەکانی ئیلام، دەرەشار، بەدرە، مەڵکشای، سەراوڵە و چرداوڵ سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیم ەوە دەست بەسەر کران و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

بەپێی هەواڵە پشتڕاست کراوەکان ەوە، لە ماوەی ڕۆژانی ١١ هەتا ١٤ی بەفرانباری ١٤٠٤، لانیکەم ٣٠ کەسی دیکە لە پارێزگای ئیلام دەست بەسەر کراون. لە نێوان دەست بەسەرکراوان دا دوو مێرمنداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵان و ژنێک و دانشیارێکی زانکۆی ئیلام هەیە. 

زۆربەی ئەم کەسانە بە بێ بەڵگەی یاسایی و بە هێرش بۆ سەر ماڵەکانیان و بەشێوەی تووندوتیژانە دەست بەسەر کراون و هەتا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ڕاپۆرتە سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان زانیارییەک لەبەر دەست دا نییە.

 بەپێی ئامارەکان لەو ماوەیەدا، لە ئیلام ١٤ کەس، لە دێهلوڕان ۲ کەس، لە دەره‌شار ۴ کەس، لە بەدرە ۴ کەس، لە مەڵکشایی ۲ کەس، لە سەراوڵه؛ ۲ کەس و لە چرداوڵ ۲ کەس دەست بەسەر کراون.

یەکێک لە دەست بەسەرکراوان بە ناوی مەیسەم نووری لاوێکی ۲۱ ساڵان بووە که بریندار بووە و لە  نەخۆشخانەی «خومەینی»ی ئیلام خەوێندراوە. ناوبراو چەند ددان و هەر دوو مەچەکی دەستی شکاون و بەو حاڵەوە بەشێوەی تووندوتیژانە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بەم شێوەیە هەتا ئیستا نزیکەی ١٠٠ کەس تەنیا لە پاریزگای ئیلام دەست بەسەر کراون.