دەقی ووتارەکەی مەسروور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025

Dîroka Belavkirin :
دەقی ووتارەکەی مەسروور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025
پەیامی کورد    ...    دەقی ووتارەکەی مەسروور بارزانی لە کۆڕبەندی مێپس 2025

دیداری مێپس به‌ به‌شداری سەرۆك بارزانی، نێچیرڤان بارزانی، مەسروور بارزانی و ژمارەیەكی زۆری سەركردەكانی هەرێمی كوردستان و عێراق و ناوچەكە له‌ دهۆك ده‌ستی پێكرد.

مه‌سروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ووتاری ده‌ستپێكی كۆڕبه‌نده‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد.

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ووتاره‌كه‌یه‌تی :

بە ناوی خودای مەزن و دلۆڤان

زۆر بەڕێز جەنابی سەرۆك بارزانی

ڕێزدار محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراقی فیدرال

ڕێزدار فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجوومەنی دادوەری

رێزدار نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

ڕێزداران جێگرانی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران

ڕێزدار مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی پێشووتری حكوومەتی عێراق

ڕێزدار ئەحمەد داودئۆغڵوو، سەرۆك وەزیری پێشووتری توركیا

ڕێزدار دكتۆر بەشیر خەساونە، سەرۆك وەزیری پێشووتری ئوردن

بەڕێزان سەرۆكی حزب و لایەنە سیاسییەكان

دیپلۆماتكار، كەسانی ئەكادیمی، قوتابیانی خۆشەویست

ڕێزدار نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان دكتۆر محەمەد حەسان

مێوانە بەڕێز و خۆشەویستەكان

خوشك و برایانی هێژا

ئێوە هەموو بەخێر بێن سەرسەر و سەرچاوان بۆ كۆڕبەندی مێپس، كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

ئەم كۆڕبەندە ئەوە شەشەمین ساڵە گرێ دەدرێت بۆ گفتوگۆكردن و باسكردنی كێشە و گرفتەكانی ئەم ناوچەیە، بێگومان بەشداریكردنی ئێوە ئەم كۆڕبەندە گەورەتر دەكات و هۆكاری سەركەوتنی ئەم كۆڕبەندەیە. هیوادارم ئێوە كاتێكی خۆشتان هەبێت. دەستخۆشیش لە ڕێكخەری ئەم كۆڕبەندە دەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ ئەم كۆڕبەندە دەخوازم و هیوای ئێمە ئەوەیە كە پاش تەواوبوونی ئەم كۆڕبەندە، ئەو ئامۆژگارییەی كە لێرە ئامادە دەكرێن بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشە و گرفتانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا هەیە، بكەونە بەردەستی دەسەڵاتدار و بەرپرسان تاوەكوو سوودی لێ وەربگرن.

لە جێی خۆیەتی من پیرۆزبایی سەركەوتنی هەڵبژاردنی عێراقیش لە هەموو لایەك بكەم، سەركەوتنێكی مەزن بوو بۆ گەلی عێراق و دەستخۆشی لە لایەنە سەركەوتووەكان دەكەم و دەستخۆشیش لە هەموو خەڵكی عێراق دەكەم.

لە جێی خۆیەتی من داخوازییەك لە هەموو بەشداربوانیش بكەم، دیارە لە لایەن فیفاوە یانەی زاخۆ بەربژێر كراوە بۆ باشترین هاندەر و پاڵپشتی فووتبۆڵ بەپێی پێوەرەكانی فیفا، هیوای من ئەوەیە كە ئێوە هەموو پشتیوانی لە یانەی زاخۆ و پشتیوانی وەرزش لە هەموو كوردستان و عێراق بكەن.