د. محەمەد شوکری : میسر دەیەوێت ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ھەرێم زیاد بکات

Dîroka Belavkirin :
د. محەمەد شوکری : میسر دەیەوێت ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ھەرێم زیاد بکات
پەیامی کورد   ...   د. محەمەد شوکری : میسر دەیەوێت ئاڵوگۆری بازرگانی لەگەڵ ھەرێم زیاد بکات

سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان ووتی "کۆمپانیاکانی ووڵاتی میسر سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و دەیانەوێت لە چەندین بواری جیاجیا وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان بکەن، ئێمەش بەبڕیاری سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان تەواوی هاوکاری و ئاسانکارییان بۆ دەکەین." 

د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنانی ھەرێمی کوردستان، ووتی "ژمارەیەک کۆمپانیای ووڵاتی میسر سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە، زیاتریش ئەو کۆمپانیایانەی دێنە ھەرێمی کوردستان دەیانەوێت لە بواری پیشەسازی، دەرمان، سیرامیک، کاشی، کەلوپەلی بینا و کشتوکاڵ بازرگانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ئەنجام بدەن و پەرە بە بازرگانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان بدەن، لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئاسانکار و ھاوکاریان دەبین، بۆ ئەوەی وەبەرھێنانی بیانی لە ھەرێمی کوردستان زیاتر بێت." 

د.محەمەد شوکری ووتیشی "دەیانەوێت چەند کارگەیەک لە ھەرێمی کوردستان دامەزرێنن لە بواری جیاجیا، لەوانە دابین کردنی پێداویستی سەرەکی ناوماڵ، بۆیە گفتوگۆی زۆرمان ھەیە، میسر یەکێکە لەو ووڵاتانەی بازرگانی لەگەڵ ھەرێمی کوردستان ھەیە، بازرگانیان لە ھەرێمی کوردستانن و ساڵانە پشانگا لە ھەرێمی کوردستان دەکەنەوە، پەیوەندی ئابووری و بازرگانیمان زۆر باشە و کار دەکەین بۆ ئەوەی باشتریش بکرێت."