پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیران و باڵیۆزی هەنگاریا جەختیان لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندی دوو لایەنە کردەوە
سەرۆکوەزیران هەرێمی کوردستان و باڵیۆزی هەنگاریا جەختیان لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندی دوو لایەنە کردەوە و لەسەر پێش خستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا هاوڕابوون.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕاگەێندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا ئاماژەی داوە، یەکشەممە 15ـی شوباتی 2026، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ئوسامە ئیبراهیم نەففاع، باڵیۆزی هەنگاریا لە عێراق کرد.
لە ڕاگەێندراوەکەدا هاتووە، لە کۆبوونەوەکەدا ، هەر دوو لا هاوڕابوون لەسەر پێش خستنی زیاتری پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا، بە تایبەتی لە بوارەکانی بازرگانی و وزە و کولتوور و خوێندنی باڵادا.
بەگوێرەی ڕاگەێندراوەکە، باڵیۆزی هەنگاریا، سڵاو و ڕێزی سەرۆک وەزیرانی هەنگاریای بە سەرۆکی حکوومەت گەیاند و جەختی لە گرینگی بەهێزکردنی پەیوەندی دوو لایە نە لە بوارە جۆراوجۆرەکان دا کردەوە.
نووسینگەی سەرۆکوەزیران ئاماژەشی داوە، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی هەنگاریای کرد وەک بەشێک لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش ، خواستی هەرێمی کوردستانیشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و هەنگاریا دووپات کردەوە.